Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ خرداد ۸, دوشنبه

رەژیمی فاشیستی تورکیا چالاکانی مەدنی کورد دەست بە سەر دەکەن

رەژیمی فاشیستی تورکیا چالاکانی مەدنی کورد دەست بە سەر دەکەن

له‌ ئامه‌د و روحا 35 چالاکی کورد ده‌سبه‌سه‌ر کران 

حکوومەتی ئاکەپە بێجگە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی، لە باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سیاسی ئەنجام دەدا، کە کوردان وەکوو" قڕ کردنی سیاسی" ناودێری دەکەن.
ئەمرٶ لە کاتی هەڵکووتانە سەر ماڵان دا، لە روحا و ئامەد بە لانی کەم ٣٥ کەس کە زۆربەیان بەرێوەبەرانی بەدەپەن، دەسگیر کران.
بە پێی دوایین زانیاریەکان لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە شاری روحا و ناوچەکانی،کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٥ دەستی پێکرد، بە لانی کەم ٢٩ کەس دەسگیر کراون.
ئەو کەسانەی کە دەسگیر کروان، ئەندامی بەرێوەبەری بەدەپەی ناوچەکانی "سەرێکانی" و "وێرانشار" و ئەندامانی مەجلسیی شارەداری ئەو ناوچانە و بەرێوەبەری کۆمەڵەی "مەیا- دەر"ن.
زانر کە ئەو کەسانە بە بڕیاری دادگای ٦ سزای گرانی ئامەد دەسگیر کراوان و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شاری روحا.
لە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی پیرسووسی روحاش دا ژمارەیەک زۆر پۆلیس و سەربازی تورک بەشدار بوون و لەوێش ئەندامی مەجلیس شارەداری و ئەندامی کۆنگرە کۆمەڵگای دیموکراتیک دەسگیر کران.
لە هەمانکات دا لە ناوەندی شاری روحاش هێزەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لەگەڵ ئەوانەی کە لە سەرێکانی و وێرانشار دەسگیر کران، بە گشتی ٢٩ کەس بە بانگەشەی ئەوەی "یارمەتی پەکەکەیان کردووە" دەسگیر کران.
لە ناوچەی "بیسملی" ئامەد چەکدارنی رژیمی تورکیا، هەڵیاکووتایە سەر ماڵان و لە ئامه‌ دا ٦ کەسیان دەسگیر کرد.
دەگووترێ ئەو کەسانەی کە لە بیسمل دەسگیر کران، گواستراونەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد.
سر چاوە نەرٶزتیڤی
.////////////////////////
 
چوار گه‌ریلا که‌ واده‌زاندرا گیانیانبه‌خت کردووه‌، به‌ سڵامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌

ڕۆژی ٢١ی مارسی ٢٠١٢ لە چیای جوودی شەڕێکی ٣ ڕۆژە روویدا بوو و هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاندبوو، لەو شەڕدا بە لانی کەمەوە ١٨ پۆلیس و هێزی تایبەتی تورک کووژراو بوون و ٩ گەریلا گیانیان بەختکردبوو.
هێزەکانی پاراستنی گەل ئەمرٶ بە لێدوانێک سەبارەت بەو شەڕە زانیاری نوێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە نەک ٩ گەریلا بەڵکوو ٥ گەریلا گیانیان بەختکردووە و جارێکی دیکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی کە گیانیان بەختکردووە راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەمرۆ بە لێدوانێکی نووسراو رایگەیاند کە لە دوای هەندێ لە هەڤاڵانیان کە لەو شەڕەدا بەشدار بوون، گەهیشتوونەتەوە بە یەکینەکانی خۆیان، زانیاری راستیان سەربارت بە ئاکامەکانی شەڕی ڕۆژی ٢١ی مارس لە جوودی بە دەست گەهیشتووە.
هەپەگە رایگەیاند بە پێی ئەو زانیاریە نوێیانە، ئەو شەڕە ٣ رۆژ بەردەوام بووە، گەریلاکانی ئەوان بەرخۆدانێکی مەزنیان کردووە و لە ئاکام دا ١٨ پۆلیس و هێزی تایبەتی تورک کووژراوان بە دەیان دیکە بریندار بوون.
هەپەگە لە لێدوانەکەی دا رادەگەیەنێ، گەریلاکانی ئەوان یونس دلەر، ناسراو بە " کورتای سەرحەد" ، حوسێن کایا ناسراو بە " ئایدین چراڤ"، یاسین مووسا ناسراو بە "شاهین سیپان"، حەوا مەمینەژات ناسراو بە " روحال وەڵات" و ئاسلیهان بیلەن ناسراو بە " یەکبوون تۆڵهەڵدان" گیانیان لە دەست نەداوە و ئێستا لە نێو یەکینەکانی خۆیان دا تێکۆشان دەکەن.
هەپەگە هەروەها رایگەیاند، گەریلا "ئەڵماس خەلیل" ناسراو بە "زیلان حەلەب"، لەو شەڕەی دا کە لە مانگی دێسـیمبری ساڵی ٢٠١١ دا ڕوویداو و فەرماندەی هەپەگە "سەیفەدین ئیشک" گیانی بەخت کرد، ژیانی لە دەست داوە.
بە پێی لێدوانەکەی، گەریلا ئورهان شاکار ناسراو بە ئایدینیش لە شەڕی ٣ رۆژ لە هەرێـمی جوودی دا بە برینداری دیل دەکەوێتە دەستی هێزەکانی تورک.
هەپەگە ناسنامەی ئەو ٥ گەریلایە کە لە شەڕی جوودی دا لە مانگی مارسی ئەمساڵ دا گیانیان بەختکردووە بەو شێوەیە راگەیاندووە:

- گەریلا عادڵ محەمەد ناسراو بە سادق کۆبانیساڵی ١٩٦٧ لە کۆبانی رۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە و ساڵی ١٩٩٢ بەشدارتی ریزەکانی گەریلا بووە.

- گەریلا لوقمان ئیبۆ، ناسراو بە رەفیق عەفرین، ساڵی ١٩٧٥ لە عەفرین لە دایک بووە و ساڵی ١٩٩٣ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە.

- گەریلا مووسا ئای چیچەک ناسراو بە ساسۆن سێرت، ساڵی ١٩٩٤ لە سێرت لە دایک بووە و ساڵی ٢٠١٠ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە.

- گەریلا یونس موتلوو، ناسراو بە تۆلهەڵدان ئورفا ساڵی ١٩٨٧ لە روحا لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە.

- گەریلا محەمەد ڤاسلی چەلیک ناسراو بە دۆزگەر ئامەد، ساڵی ١٩٨٢ لە ئامەد لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر