Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ دی ۲۱, دوشنبه

ئەردۆغان، بێوەفاترین سەرکردەی رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئەردۆغان، بێوەفاترین سەرکردەی رۆژهەڵاتی ناوەراست
(تایبەتتر بۆ پارتییەکان و یەکگرتوەکان و ئیخوان فیکرەکان)
عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی خۆسەپێنی میسڕ، ئەو سەرۆکەی کودەتای کرد بەسەر شەرعییەت و دیموکراسیی و عەدالەتدا، لە لایەن ئەردۆغانەوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا پێشوازیی دەکرێت.


ئەردۆغان پشتیوانی ئیخوان موسلیمین و محەمەد مۆڕسیی بو لە دوای گرتنەدەستی حوکمڕانێتیی میسڕ. دوای کۆدێتاکەی سیسییش، دژایەتیی خۆی بۆ سیسیی راگەیاند و بە سەرۆکێکی ناشەرعیی زانی. ئێستا ئەردۆغان چاوەڕوانە سیسیی دەعوەتنامەکە قبوڵبکات و خۆی بچێتە تورکیا نەک وەفدێک بنێرێتە کۆنگرەی وڵاتانی هاریکاریی ئیسلامیی.
هیچ سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستم لە ئەردۆغان بێوەفاتر نەبینیوە. دۆستی دوێنێی دوژمنی ئەمڕۆیەتی و دوژمنی دوێنێی دۆستی ئەمڕۆیەتی.
حەماسی دۆستی دوێنێ چیتر نالاوینرێتەوە. ئیسڕائیل چیتر شەیتانی سەر زەمین نییە. سیسی چیتر سەرۆکێکی ناشەرعیی نییە. فەتحوڵا گولەن تا دوێنێ باوکی رۆحیی ئەردۆغان بو، ئێستا خۆیی و گروپەکەی لە لیستی تێرۆری سوڵتان ئەردۆغان دان.
هەر خوا دەزانێت سبەینێ ئەو پاڵەوانەی ئیسلام و سونەیە چی لێدێت. کەمال چۆمانی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر